پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە گوژمەی نزیكەی 260 ملیۆن دینار پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن لە دووکان
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 260 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دووكان كە ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت..
پرۆژەكان:
– ئاوەڕۆ و تێكەڵە لە كۆنكرێت و ساقی بۆ گەڕەكی سارا.
– تێكەڵە و كۆنكرێت و دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەكی فەرمانبەران تەنكێ نسێ.
– دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەكی بانوان.
– كۆنكرێتكردن و دروستكردنی ئاوەرۆ بۆ گەڕەكی سەرچەم.
– تێكەڵە و كۆنكرێت و دروستكردنی شۆستە بۆ گەڕەكی تاڤگە.