چارەنوسی بەدەل بەرواری یەكلادەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای زیاتر لە ساڵێك بڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگایی كردنی بەدەل بەرواری، چالاکوان و مامۆستای شاری دهۆک بەڕێوەبچێت و چارەنوسی ناوبراو یەكلابكرێتەوە.

رۆژی 15ی ئایاری 2020 بەدەل بەرواری لەلایەن هێزێكی ئەمنی لە دهۆك دەستگیركرا، كە دەیویست بۆ رۆژی دواتر خۆپیشاندانێك رێكبخات دژی دواكەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران.

لە 16شوباتی2021، بەدەل بەرواری و پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینان دادگایی كران و جگە لە بەدەل بەرواری، ئەوانی دیكە هەریەكەی بە شەش ساڵ زیندانی سزادران.

ئاسۆ هاشم، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەدەل بەرواری بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: “بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو27ی حوزەیران دادگایكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری بەڕێوەبچێت و چارەنوسی یەكلا بكرێتەوە”.

وتیشی “ئێمە گەشبینین بەوەی ناوبرا بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەربكرێت و ئازادبكرێت”.

ئەمەلەكاتێكدایە، رۆژی سێشەممە دادگای كەتنی دهۆك بڕیاری ساڵێك زیندانیكردن و پێبژاردنی 240 هەزار دیناری بۆ ئومێد حەجی فەتاح، ناسراو بە ئومێد بەرۆشكی دەركرد، بڕیارە سبەینێش جارێكی دیكە لەسەر سێ سكاڵای دیكە دادگایی بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا