نێچیرڤان بارزانی ئیدانەی بە ئامانج گرتنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی بە ئامانج گرتنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، دۆخی خۆپێشاندەران مایەی نیگەرانیمانە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاندووە، خۆپیشاندەرانی عێراق رووبەڕووبەڕووی هەڕەشە و بەئامانجكردن و دەستدرێژی و هەڕەشە دەبنەوە.

داوای كردووە ئەوانەی خۆپیشاندەران دەكەنە ئامانج رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

شەوی 10ی ئەم مانگە لە كەربەلا خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ سەركۆنەكردنی كوشتنی ئیهاب وەزنی، چالاكوانی دیاری خۆپێشاندانەكان دەستی پێكرد و داوای ئاشكراكردنی بكوژانی ئیهاب وەزەنیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا