نێچیرڤان بارزانی: جێبەجێكردنی بودجە دەبێتەهۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی هەرێم بەبۆنەی پەسەندكردنی پرۆژە یاسایی بودجەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، پەسەندكردنی بودجەی عێراق سەرەتایەكی باشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و دەبێتەهۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكەوەژیان.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەیدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی و هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی كردووە.

باسی لەوەشكردووە، عێراق پێویستی بە هاریكاری هاوبەش و كاری پێكەوەیی هەیە و دەبێ هەموو لایەك پشتیوانی لەو ئاڕاستەیە بكەن.

داواش دەكەن، “هیوادارین هەمو لایەك پابەندی یاساكە بن، پەسەندكردنی بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەری چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ بێت، جێبەجێكردنی یاساكەش دەبێتەهۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكەوە ژیان و چەسپاندنی مافی هاوڵاتی بوون بۆ هەمووان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا