ئێران: هەركەسێك دەستی لە كوشتنی سولەیمانیدا هەبێت سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی كوشتنی قاسم سولەیمانی،  بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت “هەركەسێك دەستی لە كوشتنی ناوبراودا هەبێت سزا دەدرێت”.

لە سێی كانونی دووەمی ساڵی 2020، لە رێگای مووشەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسداران و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی كوژران.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “لەبارەی كوشتنی قاسم سولەیمانی زۆر راپۆرت لەبەرچاوماندا هەن بەڵام دەبێت راستی و دروستییان یەكلا بكرێتەوە”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی “هەموو ئەوانەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشدارییان لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیدا هەبووە، بەرپرسیارێتی یاسایی دەكەوێتە سەر و لەرێگەی تایبەتی خۆیەوە سزا دەدرێت”.

لەكۆتایی بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، دۆسیەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی لە دەسەڵاتی دادوەری، کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان و لە ڕێگەی گفتوگۆی دووقۆڵی سیاسی، یاسایی و ئەمنی لەگەڵ حکومەتی عێراق لێكۆڵینەوەی لەبارەوەدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا