حكومەتی هەرێم ژمارەیەك موڵكی كۆمپانیا و بازرگانان دەفرۆشێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی دووی هەولێرەوە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكانی لە كۆمپانیاكان و گەورە بازرگانان 54 موڵكی خستۆتە موزایەدەوە و 50 موڵكی وەزارەتی داراییشی لە بری قەرز وەرگرتۆتەوە.

پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی دووی هەولێر، یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی فەرمانگە (دادیەكان)ی سەر بەوەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵی 2020 دامەزرێنراوە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی حكومی.

ئاماژە بەوەشكراوە، ‏‎لە سەرەتای كارەكانیانەوە لەوەزارەتی داراییەوە بەگشتی، لە قەرزی بانكەكانەوە بەتایبەتی دەستی پێكردووە، لە ماوەیەكی كورتدا 54 موڵكیان خستۆتە موزایەدەوە و 50 موڵكی وەزارەتی داراییشیان، لە بری قەرز وەرگرتۆتەوە، چوار موڵكیش فرۆشراون و داهاتەكانیان بۆ وەزارەتی دارایی گەڕێنراونەتەوە، ئێستا 39 موڵكی تر لە موزایەدەن كە ئامادەنەبوون قەرزی حكومەت لەكاتی خۆیدا بدەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا