توركیا لێپرسینەوە لە باڵوێزی چین دەكات

پۆڵەتیك پرێس
بەهۆی ئەوەی بەشێوەی راستەوخۆ لە تویتەری باڵوێزخانەی وڵاتەكەیەوە پەیامی ئاڕاستەی بەشێك لە بەرپرسان كردووە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا بانگهێشتی باڵوێزی چینی لە ئەنقەرەكرد.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، توركیا لیو شاوبین باڵیۆزی چینی لە ئەنقەرە بانگهێشتكردووە ئەوەش دوای ئەوەی كە لە تویتەری فەرمی باڵوێزخانەكەوە پەیامی ئاڕاستەی بەشێك لە بەرپرسانی توركیا كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە كاربەدەستانەوە دەستكەوتوون، ئەو نیگەرانییانە بە باڵیۆزی چین گەیەنراوە كە بەهۆی گوزارشتەكانی نێو بڵاوكراوەكانی هەژماری تویتەری باڵیۆزخانەكەی بڵاویكردونەتەوە.

پێشر باڵیۆزخانەی چین لە ئەنقەرە لە رێگەی هەژماری خۆیەوە لە تویتەر‌، هەژماری هەریەك لە سەرۆكی گشتیی ئیی پارتی، مەراڵ ئاكشەنەر و سەرۆكی گەورەشارەوانی ئەنقەرە، مەنسور یاڤاشی تاگ كردبوو، تێیدا پەیامێكی ئاڕاستەكردبوون.

لە پەیامەكەی باڵوێزخانەی چیندا هاتووە، “چین بە مكوڕییەوە دژی هەڕەشەكردنە بە هەرجۆرێك لەلایەن هەر كەس و لایەنێكەوە لە سەروەریی و یەكپارچەیی خاكی چین و ئەمە بە توندیی ئیدانە دەكات، لایەنی چینی پارێزگاریی لە مافی وەڵامدانەوەی خۆی دەكات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا