جارێكی دیكە هەوڵی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق لە هەوڵی ئەوەدان جارێكی دیكە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەموار بكەنەوە، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لێكدەدەرێتەوە.

موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەو یاسایەی ئێستا بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق دانراوە هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لەساختەكاری ئەنجام نادرێت و هەندێك پەرلەمانتار كار بۆ هەمواركردنەوەی دەكەن بۆ ئەو مەبەستەش چەندین واژۆ كۆكراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەقام داوای هەڵبژاردن دەكات تا عێراق لەو قەیرانەی ئێستا رزگار بكات، ئەگەر هەڵبژاردن لەدۆخێكدا ئەنجام نەدرێت كە گرەنتی بكرێت ئەوە عێراق بەرەو هەڵدرێر دەڕوات.

پێشتریش بەدر زەیادی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی سائیرون ئاشكرایكرد، ژمارەیەك لایەنی سیاسی هەوڵی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان دەدەن، ئەوەش بەئامانجی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

تشرینی یەكەمی ساڵی رابردو پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكاندا، لەئێستاشدا ژمارەیەك پەرلەمانتار لە هەوڵی ئەوەدان یاساكە جارێكی دیكە هەموار بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا