پشكی هەرێم لەپرۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە

پۆڵەتیك پرێس:
پشكی هەرێمی كوردستان لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق جێگیركراوەو تەنیا ئەوە ماوە دەنگی لەسەر بدرێت.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، شاندی هەرێمی كوردستان‌و لایەنە شیعەكان لەلیژنەی دارایی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان رێككەوتوون.

بەشیر حەداد راشیگەیاند، لەلیژنەی دارایی دەنگ لەسەر پشكی هەرێم لەپرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 دراوەو تەنیا ئەوە ماوە لەناو هۆڵی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە شاندی هەرێمی كوردستان لەبەغدان‌و لەگەڵ لایەنە شیعەكان لەگفتوگۆدان بۆ پشكی هەرێمی كوردستان.

بەپێی رێككەوتنەكە، هەرێم مانگانە 460 هەزار بەرمیلی رۆژانە لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشێت‌و نیوەی داهاتی نانەوتیش دەگەڕێنێتەوە، لەبەرانبەردا بەغدا تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێم دەنێرێت.

بڕیارە رۆژی شەممە، 20ی ئادار پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوەو لەكۆبوونەوەكە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا