کونسوڵی ئێران لە سلێمانی: هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەتی بێبەرامبەرە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لەمڕۆوە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە لەوەی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەتی بێبەرامبەرە”.

وتیشی: کۆمپانیا گەشتیارییەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیارییەکانی تایبەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کە ئەوپەڕی پێنج هەزار دیناری عێراقییە، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا