پۆڵه‌تیك پرێس:
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی داڕشتنی پڕۆژه‌یاسایه‌كن، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ له‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له‌كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ربگرنه‌وه، كه ده‌توانێت جه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕابگه‌یه‌نێت.
گریگۆری میكس، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گفتوگۆ ده‌كات بۆ “هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌كارهێنانی هێز” هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2002 بۆ هێرشكردنه سه‌ر عێراق بڕیاری لێدا.
میكس ده‌شڵێت، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا پڕۆژه‌یاساكه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
پێشتر ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ده‌سه‌ڵاتی كۆنگرێسدا بوو، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ی 11ـی سێپته‌مبه‌ر وایكرد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌مواربكرێته‌وه و بدرێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.