فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردوومانی داعش ده‌كه‌ن

پۆڵه‌تیك پرێس:
فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق لەسنوری دیالە و سەڵاحەدین و هه‌رێمی کوردستان ئامانجەکانی داعش تێکدەشکێنن.

شانه‌ی ئه‌منی عێراق ئاشكرایكرد، لە سنوری دیالە وسەڵاحەدین و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان چەندین ئامانجی داعشیان تێکشکاندووە.

فڕۆکە جەنگیەکان چەندین ئامانج و چەکی داعشیان لە سنوری قەزای جەلەولا و نزیک لە چیای حەمرین وێران کردووە، لە کاتێکدا بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی سنوری دیالە و ئەو ناوچانەیە کە نزیکن لە سنوری کوردستان.

فڕۆکە جەنگیەکان زیاتر لە دوو هەفتەیە لە ناوچەکانی باکوری جەلەولا لە هێرشی بەردەوامدان، تا ئێستا نزیکەی 20 مۆڵگە و حەشارگەی داعشیان تێکداوە.

لە سەڵاحەدینیش، سەرچاوە ئەمنیەکان لە ناوچوونی حەشارگەکان وئامانجەکانی داعشیان پشتڕاست ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی نزیک چیای مەکحول.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا