چۆنیەتی بەڕێوەچونی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس- عەلی حەمە سەعید

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، بەڕێوەچوونی33هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێپێوانی هێمنانە بۆ سەر مەزاری شەهیدان و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزارەكە بەڕێوەدەچێت.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ مەراسمێك بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەناچێت، تەنها بە رێپێوان و چوون بۆ مەزاری شەهیدان یادی ئەو كارەساتە دەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاتژمێر نۆی رۆژی 16ی ئەمساڵ لەبەردەم فولكەی عومەری خاوەر سومبولی شەهیدان بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان دەستدەكرێت بەڕێپێوانی هێمنانە بۆ سەر مەزاری شەهیدان و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزارەكە.

وتیشی، “بۆ ئەو رۆژە هەموولایەك بانگهێشت دەكەین لە دەرەوەو ناوەوەی هەرێم، كە بیانەویت بەشداری لەمەراسیمەكە بكەن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای 33 ساڵ لە كیمیابارانی هەڵەبجە و سەرەڕای بڕیاری بوون بە پارێزگا، بەڵام هێشتا زۆربەی داواكارییەكانی خەڵكی هەڵەبجە بەدینەهاتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا