پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجەکانی کۆگاکردن و شێوازی هەڵگرتن، بازاڕێکی تایبەت بە فرۆشتنی بەکۆ(جوملە)ی بەهارات و چا و تامی شەربەت و بەستەنی داخست و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگرێتەبەر.
ئەمڕۆ دووشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە میانی سەردان و بەدواداچونەکانی لیژنە هاوبەشەکان، دەرکەوت کۆگاکانی ناو بازاڕی تایبەت بە بەهارات و جۆرەکانی داودەرمان و تامی خواردن لە گوزەری سەڕاجەکان (ژێرپردەکە) پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبوون.
ئەوەش هاتووە، سەرەڕای ئەوانەش بڕێک خواردنی ماوەبەسەرچوویان تێدابووە، لەرووی تەندروستییەوە زۆر خراپ هەڵگیراون و پاشماوەی مشکی تێدا بینراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئەو بازاڕە دائەخرێت تا پابەندی تەواوی مەرجەکان دەبێت.