زیانە ئابورییەكانی ئیسرائیل لە جەنگی غەززە چارەنووسی ئەو وڵاتە بەرەوكوێ‌ دەبات؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیانەكانی ئیسرائیل لە ئەنجامی شەڕەكەی لەسەر غەززە دوو هێندە زیادی كردووە و بابەتەكە بە زیانە مرۆییەكانی كوژراو و بریندارەكانی سوپا ناوەستێت، بەڵكو درێژدەبێتەوە بۆ ملیارەها دۆلار بەمەش لەڕووی ئابورییەوە زیانێكی زۆر دەكات.

شرۆڤەكارانی ستراتیژی لە بانکی جەی پی مۆرگان ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل گەورەترین زیادبوونی دەركردنی بۆندەكانی گەنجینەی ئەمساڵ بە چوار هێندە بەخۆیەوە دەبینێت و گەیشتووەتە 83 ملیار شیكڵ (22.11 ملیار دۆلار)، لەكاتێكدا لە ساڵی 2023دا 19 ملیار شیكل (5.06 ملیار دۆلار) بووە، لە ئەنجامی شەڕی غەززە كە ماوەی 108 ڕۆژە بەردەوامە.

ئیسرائیل پێشبینی دەكات كورتهێنانی بودجە بۆ ئەمساڵ بە ڕێژەی 6.6% زیاد بكات.

بانكەكە لە یاداشتێكدا كە ڕۆژی سێشەممە بڵاویكردەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، خەمڵاندنەكانی لەسەر بنەمای بودجەی هەمواركراوی ئیسرائیل لە هەفتەی ڕابردوودا داناوە.

ئیسرائیل خەرجییەكانی لە بودجەی ساڵی 2024 ی خۆیدا بە بڕی 55 ملیار شیكڵ كە دەكاتە 14.7 ملیار دۆلار زیاد دەكات، ئەمەش بەهۆی ئەو شەڕەی كە بەڕێوەی دەبات.

بەگوێرەی ئامارەكانی حكومەتی ئیسرائیل، شەڕی غەززە كە لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە دەستیپێكردووە، دەبێتە هۆی دابەزینی گەشەی ئابووری بۆ ئەمساڵ بەڕێژەی 1.1% ، ئەمەش دوای ئەوەی پێشبینی دەكرا لەساڵی ڕابردوودا 1.4% زیانی پێ بگات.

پارێزگاری بانكی ناوەندی ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی خەرجییەكانی شەڕی كەرتی غەززە بگاتە 255 ملیار شیكڵ كە دەكاتە 68 ملیار دۆلار.

كاریگەری دارایی شەڕەكە لە ماوەی ساڵانی 2023 _ 2024 دا بە نزیكەی 150 ملیار شیكڵ (40.25ملیار دۆلار) مەزەندە دەكرێت، بەگریمانەیەك كە شەڕەكە لە چارەكی یەكەمی ساڵدا كۆتایی پێبێت.

ئەمیر یارۆن، پارێزگاری بانكی ناوەندی ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی خەرجییەكانی شەڕی كەرتی غەززە بگاتە 255 ملیار شیكڵ كە دەكاتە 68 ملیار دۆلار.

یارۆن زیادی كرد: پێشبینی دەكەین هەڵاوسان بەردەوام بێت لە ئاستێكی مامناوەند، بەڵام نادڵنیایی زۆر هەیە، بەهۆی سنووری باكووری لوبنان.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە مەترسییەكانی هەڵاوسان پەیوەستە بە بازاڕی خانووبەرەوە و ئەگەر دابینكردنی شوقە زیاد نەكرێت، لە ڕێگەی كرێكارانی بیانی یان گەڕانەوەی بەشێك لە كرێكارانی فەلەستینی، ئەگەری ئەوە هەیە كە لە نرخەكاندا بەرزبوونەوە ڕووبدات. وتیشی: ئەگەر گرانبوونی نرخ لە كەرتی كشتوكاڵدا هەبێت، ئەوە لە بازاڕی خۆراكدا ڕەنگ دەداتەوە.

لە 7 ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە ئیسرائیل شەڕی لە كەرتی غەززە دەستپێكردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 25 هەزار و 500 فەلەستینی كوژراون و زیاتر لە 63 هەزار كەسی دیكەش برینداربوون كە زۆربەیان منداڵ و ژنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا