یەكەم باڵوێزی ئیمارات گەیشتە ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس

دوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانییان، محەمەد مەحمود ئال خاجە وەك یەكەم باڵیۆزی ئیمارات لە ئیسرائیل دەستبەكاربوو.

ئەو فڕۆكەیەی كە محەمەد مەحمود ئال خاجەی لە ئیماراتەوە گەیاندە ئیسرائیل لە فڕۆكەخانەی بەن گوریۆن لە ئیسرائیل نیشتەوەو چاوەڕوان دەكرێت، نامەی متمانەی خۆی پێشكەش بە سەرۆكی ئیسرائیل بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، باڵوێزی ئیمارات لە ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، گابی ئاشكێنازی كۆدەبێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ئیسرائیل و ئیمارات لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە میانی رێوڕەسمێكی فەرمیدا لە كۆشكی سپی واژویان لەسەر رێككەوتننامەی “ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان” كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا