هەرێم سێ‌ پێشنیازی بەغدای رەتكردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
شاندی هەرێمی كوردستان سێ‌ پێشنیازی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی رەتكردووەتەوەو بەو هۆیەوە تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

بەقسەی حەسەن شاكر سەرۆكی كوتلەی بەدر لەپەرلەمانی عێراق پێشنیازی یەكەمی لیژنەی دارایی ئەوە بووە، هەموو نەوتی هەرێم لەرێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی نیشتمانی سۆمۆ بێت.

هەر بەقسەی حەسەن شاكر، پێشنیازی دووەم ئەوە بووە، كە حكومەتی هەرێم بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات، لەبەرانبەردا بڕێك بودجەی بۆ دیاری دەكرێت.

هەروەها پێشنیازی سێیەمیش ئەوە بووە، بەغدا تەواوی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم كۆنتڕۆڵ بكات‌و خۆی بەرێیوە بەرێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، شاندی هەرێم تەواوی پێشنیازەكانی رەتكردووەتەوەو بەو هۆیەوە تائێستا نەگەیشتوون بەهیچ ئەنجامێك.

ماوەی چەند مانگێكە حكومەتی هەرێم‌و عێراق لەگفتوگۆدان، ئەوەش لەپێناوی چارەسەری كێشەكانیان بەتایبەتی لەسەر پرسی نەوت‌و بودجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا