نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک لە چەند رۆژی رابردوودا بەجێگیری مایەوە، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 45 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکراوەو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 42 دۆلار و 35 سەنت دەفرۆشرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لە راگەیاندنەکانی جیهاندا لێکەوتەوە.

لە مانگی ئازاریشدا نرخی نەوت دابەزینی زۆری بەخۆوە بینی و لەدوای هەشت ساڵ بۆ یەکەمجار نرخی بەرمیلێک نەوت بەکەمتر لە 25 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا