پۆڵەتیک پرێس
لە مۆتۆرۆلاوە مۆبایلێکی نوێ بەدیقی ١٣ مێگا پێکسڵ، کۆمپانیای مۆتۆرۆلا، مۆبایلی نوێی “Moto G30”بە نرخی ١٨٠ یۆرۆ دروست دەکات.
تایبەتمەندیەکانی مۆتۆرۆلای نوێ
١-شاشەکەی 1600×720پێکسڵە.
٢-گرنتی چارەسەرکردنی snpdragon662 Qualcomm SM6115لەگەڵ دایە.
٣-دوو جۆری هەیە، جۆری یەکەم ڕامەکەی ٤ گێگابایتە میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە،جۆری دووەم ڕامەکەی ٦ گێگابایتە و میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە
٤-چوار کامێرای هەیە لە ڕووکاری دەرەوە، کامێرای سەرەکی دیقەی ٦٤ مێگاپێکسڵە دووەمی ٨ مێگا پێکسڵە سێیەم و چوارەم ٢ مێگاپێکسڵە
٥-کامێرای سێڵفیەکی دیقەی ١٣ مێگاپێکسڵە
٦-خێرایی باتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە
٧-مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کاردەکات
٨-کۆمپانیاکە مۆبایلە نوێیەکەی بە پاڵپشتی تەکنیکی بلوتوزی 5.0دروست کردووە بۆ پەیوەندی بێتەل.