کێشەیەکی نوێی تیک تۆک

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کارمەندی بواری تەکنەلۆجیا لە ئەمریکا ڕەتیدەکەنەوە لە کۆمپانیای تیک تۆک کاربکەن، چونکە ترسیان لەوە هەیە کۆمپانیاکە داوای کاتێکی کارکردنی زۆر دەکات.

شەش کەس لەبواری تەکنەلۆجیای سی ئێن بی سی دەڵێن: لەکاتی چاوپێکەوتن بۆ کارەکە کشاونەتەوە و کارەکەیان نەکردووە، یان دوای کارکردنیان لە کۆمپانیاکە وازیان هێناوە، چونکە تیک تۆک سیاسەتی ٩٩٦ بەکاردەهێنێت لەکاتی کاردکردنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.

ئەو سیاسەتەی تیک تۆک بەکاریدەهێنێت هەندێک کۆمپانیا لە چین بەکاریدەهێنن، ئەویش کارکردنە لە کاتژمێر ٩ی بەیانیەوە هەتا ٩ی شەو بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، کە دەکاتە ٧٢ کاتژمێر کارکردن لە هەفتەیەکدا.

بەشێوەیەکی گشتی کاتژمێری کارکردن لە کۆمپانیاکانی ئەمریکا و بەڕیتانیا ٤٠ کاتژمێرە لە هەفتەیەکدا، بۆیە کارکردنی زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر لەهەفتەیەکدا نایاساییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا