مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا خۆی ئامادە دەکات مۆبایلی مۆتۆ ئی40 بەتایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەری بخاتە بەردەست.

مۆبایلی مۆتۆ ئی40 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(9.1/75.6/168.1) ملیمە، کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 270 مۆمە.

چارەسەرکەری یونیسۆک تی700 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+2+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەشی نزیکەی 160 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا