ئەپڵ گەشە بە ئایفۆنی نوشتاوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئەپڵ پلانی هەیە بۆ گەشەپێدانی ئایفۆنی نوشتاوە، کە سەرنجی بەکارهێنەرانی لە سەرتاسەری جیهاندا ڕاکێشاوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئێشتادا ئەپڵ سەرقاڵی بەرەو پێشبردنی ئایفۆنە نوشتاوەکانێتی بە شاشەی OLEDدروستی دەکات، هاوشێوەی دیزانەکانی RAZRی مۆتۆرۆلا.

تایبەتمەندیەکانی ئایفۆنە نوشتاوەکە

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاو بۆتەوە، ئایفۆنەکە هاوشێوەی ئایفۆن ١٢ دروست دەکرێت، بەڵام لە ناوەڕاست دا دەبێت بە دوو بەشەوە بۆ ئەوەی بنوشتێتەوە، لا تەنیشەتەکانیشی بە هەمان کانزای ئایفۆنەکانیتر دروست دەکات.

دوگمەکانی کۆنترۆڵ کردنی دەنگی مۆبایلەکە لە لاتەنیشتەکان دەبێت، دوگمەی سەرەکیش لە بەشی ئەوبەری دەبێت.

کامێراکەی لە بە شێوەی شاشیەکی چوارگۆشەی بچووک جێگیر کراوە، پێشبینی دەکرێت ئایفۆنەکە لە ساڵی داهاتوودا بخرێتە بازاڕەوە نرخی لە هەزار و ٢٠٠ دۆلاەوە دەست پێ بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا