پۆڵه‌تیك پرێس:
له چێشتخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر نه‌مانی “سه‌روپێ” شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان كڕیار و خاوه‌نی چێشتخانه‌كه دروستبوو، به‌هۆیه‌وه چێشتخانه‌كه و ژماره‌یه‌ك دووكان زیانی به‌ركه‌وت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چێشتخانه‌یه‌كی نزیك قه‌ڵای هه‌ولێر به‌هۆی نه‌مانی “سه‌روپێ” چوار كه‌س هێرشیانكرده سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك و دوو شاگردی چێشتخانه‌كه‌یان بریندار كرد.
شێرزاد سمایل، خاوه‌نی چێشتخانه‌كه ده‌ڵێت دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه سه‌ر شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام دوای ڕۆیشتنی پۆلیس چوار كه‌سه‌كه دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌مجاره به‌چه‌ك هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر چێشتخانه‌كه.