مێژووی دیزاینی جلوبەرگی ژنان

مێژووری دیزاینی جلوبەرگ  دەگەڕێتەوە بۆ خواست و مەبەستەکانی پشت دروستکردن و دیزاینی جلوبەرگ و پێڵاو و جوانکارییەکان.

پیشەسازی مۆدێرن بنچینەکەی لەسەر مۆدەیە، کە ئەمیش لەلایەن خودی دیزاینەرەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، بۆ یەکەم جار لە سەدەی نۆزدەهەم لەلایەن چارلس فرێدریک ۆرث لە ساڵی ١٨٥٨ دەستیپێکرد و یەکەم دیزاینەر بوو لۆگۆی خۆی لەسەر ئەو جلانە دانا کە دروستی دەکردن.

مۆد “فاشن” لەوکاتەوە دروستبووە کە مرۆڤەکان جلوبەرگیان پۆشیوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠ هەزار تا ٥٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا، جلوبەرگەکان لە رووەک، پێستی ئاژەڵ دروستدەکران. پیش نیوەی سەدەی نۆزدەهەم جلوبەرگی بەنرخ و نایاب جیانەکرابوەوە لەگەڵ جلوبەرگی ئٔاسایی بۆ پۆشین، بەڵکو هەموو پۆشاکەکان بە پێوانەی جیاواز لەلایەن بەرگدوورەکانەوە دوستدەکران و بەرگدوورەکان راستەوخۆ پەیوەندیان هەبوو لەگەڵ کڕیارەکان. زۆربەی کات لەناو ماڵەکاندا جلوبەرگەکان دیزاین دەکران و دەدووران، بەڵام کاتێک دوکانەکانی فرۆشتنی جلوبەرگی ئامادەکراو پەیدابوون. چیتر پێویستی نەدەکرد لەناو ماڵەکاندا جلەکان بدوورێن، بەو هۆیەوە بەرەو نەمان چوو.

دیزاینی جلوبەرک بەرەو هەڵکشان چوو بەهۆی ئەو بوردە چاپکراوانەی لە پاریسەوە بڵاودەبوونەوە و تەواوی ئەوروپایان گرتبوەوە لە هەرێمەکاندا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانیان دەکردن. دواتر بەرگدوورەکان ئەم شێوازەیان بە باشترین کاریان دانا کە کردبویان.

بنچینەی دیزاینەکان ئەو جلانەبوون کە بە باشترین شێوازی مۆد بەرهەمهێنرابون.

چارلس فرێدریک ۆرث

گەرچی لە سەدەی شازدەهەمەوە لە فەرەنسا بوکەڵەی نمایشکردنی جلوبەرگ بڵاوکرایەوە، هەروەها ئەبراهەم بۆس هونەری نەخشکردنی مۆدەی لە ساڵی ١٦٢٠ دا بەهەمهێنا، بەڵام هەنگاوی گەورەی گۆڕانکاریی لە ساڵی ١٧٨٠ کاندا بوو بەهۆی هەڵکشانی بڵاوکردنەوەی بوردەی (دیزاینی چاپکراو)ی نوێترین ستایلەکانی پاریس، بەدوای ئەمەشدا گۆڤاری مۆدە هات وەک کابینێت دێ مۆدێ لە ١٨٠٠ دا. خۆرئاوای ئەوروپا بە تەواوی هاوشێوەی یەکتر جلیان دەپۆشی. دواتر جیاوازی کلتور و رۆشنبیری جلوبەرگی جیاوازی دروستکرد.

 

لە سەرەتای سەدەی بیستەم  گۆڤارەکانی مۆدە دەستیان کرد بە کاری فۆتۆگرافی و زیاتر کاریگەربوون. لە سەرانسەری جیهاندا بینەری زیاتریان پەیدا کرد و کاریگەری قوڵیان لەسەر سەلیقەی خەڵک دروستکرد. لە بەهرەمەندترین نیگارکێشەکانیش، پاول ئیریب، جۆرج لیپاپ، ئیرتێ جۆرج باربای، پالێتی مۆدەی زۆر سەرنجراکێشیان بۆ ئەم بڵاوکراوانە دەکێشا، کە نوێترین گەشەسەندن بوون لەبارەی مۆدە و جوانییەوە، رەنگە دیاترین گۆڤار بریتی بێت لە La Gazette du Bon Ton لەلایەن لوسیەن ڤوگل، لە ساڵی ١٩١٢ دامەزراوە و تا ساڵی ١٩٢٥ یش بەردەوامی هەبووە.

ئامادەکردنی/ تارق خەیات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا