سام ساکار
له شه‌ڕى كلاسيكيدا مرۆڤه‌كان ده‌كوژرێن، له سه‌رده‌مى ترس له راستيدا چالاكوان و راگه‌ياندكاران تيرۆر ده‌كرێن، به‌ڵام له ژيانى كاپيتاڵيزمدا هه‌موو كارێك به پاره ده‌كه‌ن.
پاره له جێگه‌ى زه‌هرێكى بكوژه، به پاره ئه‌وه‌ي حه‌ڵاڵه حه‌رامى ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى حه‌رامه حه‌ڵاڵى ده‌كه‌ن، به پاره بێده‌نگت ده‌كه‌ن و قسه‌شت پێده‌كه‌ن، به پاره شێوازى جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوكه‌ت و هاوڕێكانيشت بۆ ديارى ده‌كه‌ن.
هه‌ر كات ويستيشيان بوونت بكوژن ئه‌وا پاره‌يه‌كى زۆرت ده‌ده‌نێ، ئه‌وه‌نده زۆر كه نه‌توانيت ده‌ستبه‌رداريبيت و له پێناويا خۆتى خۆت بكوژيت و خۆتى ئه‌وان له ژياندا بهێڵێت، يان ئه‌وه‌تا هه‌موويت لێده‌سه‌ننه‌وه ئه‌وه‌نده هه‌ژارت ده‌كه‌ن لێيان بترسيت يان ئه‌وه‌تا خۆت بكوژيت و كۆتاى به ژيانێك بهێنيت كه بۆيان دياريكردوويت.
چيتر تيرۆركردنى هيچ ده‌نگێك پێويست نه‌ماوه چونكه به پاره ده‌نگ ده‌كوژن و ده‌نگ ده‌كه‌نه ژماره و پێگه‌ى ده‌ده‌نێ، هه‌ر به پاره جيلێكى ته‌واو نه‌زان به دڵى ئه‌وان درووست ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شى ده‌يانه‌وێت حوكمى پاره‌كانى داهاتوو بگرنه ده‌ست په‌روه‌رده‌يان ده‌كه‌ن تاوه‌كو فێرى ئه‌م كوشتنه بێده‌نگه ببنن.
پاره بووه‌ته چه‌كێكى ژه‌هراوى مه‌ترسيدارتر له هه‌ر شتێكى ديكه، چونكه هه‌موو چه‌كه‌كان مرۆڤ لێى راده‌كات ، تاوه‌كو ده‌يكوژێت و هيچى له خۆى تێدا نامێنێت و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ته‌نها خۆى ئه‌وان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش چه‌ندين عوقده‌ى ده‌روونى بۆ تاك درووستده‌كات، چونكه چيتر ناتوانێت به‌و جۆره‌بێت كه هه‌يه و ده‌بێت به پێى ستانده‌رى ئه‌و پاره‌يه بجوڵێته‌وه كه له گيرفانيايه‌تى چونكه بڕى كاپيتاڵه دياريده‌كات هاوڕێيه‌تى كێ بكه‌يت، له كوێ ماڵ بكڕيت، چۆن نان بخۆيت و كێت خۆش‌بووێت. هه‌ربۆيه به هه‌موو ئه‌و خۆشيانه‌وه كه پاره له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌يهێنێت، ده‌بێت خۆت ئاماده‌ش بكه‌يت بۆ ژه‌هرى كاپيتاڵيزم.