پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێكی دژی توركیا دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی دەستێوەردانەكانی لە باكوری قوبرس، پەرلەمانی ئەوروپا دژی توركیا بڕیارێكی دەركرد، داواش دەكات یەكێتی ئەوروپا سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت.

پەرلەمانی ئەوروپا بەزۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی دژی رەفتارەكانی توركیا لەبەرامبەر دەستوەردانەكانی لەكاروباری باكوری قوبرس دژی ئەو وڵاتە بڕیارێكی دەركرد.

یەكێتیەكە توركیا بەهۆكاری پشێوی و نانەوەی ئاژاوە لەنێوان لە نێوان دەوڵەتی سەربەخۆی قوبرس و دوورگەی قوبرسی باكوور داناوە، داواش دەكات وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا سزای توندی ئەنقەرە بدەن.

بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان، باكووری قوبرس وەك بەشێك لە خاكی قوبرسی سەربەخۆ دانراوە، هاوكات قوبرسیش وەك ئەندامێكی یەكێتی ئەوروپا دژ بەو رەفتارانەی توركیا بەرگری لەخۆی كردووە.

دەركردنی ئەو بڕیارەش پاڵپشتیەكی بەهێزە بۆ هەوڵەكانی فەرەنسا، كە بە نیازە مانگی داهاتوو لەنێو وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا كۆدەنگیەك لە بارەی سەپاندنی سزا بەسەر توركیا رێكبخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا