پەرلەمان و خوێندنی باڵا بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ بڕیاردان لە بارەی دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان و كردنەوەی بەشەناوخۆییەكان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆدەبنەوە.

راهی راهبەر ئەندامانی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەك لیژنەكە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دەستپێكردنی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان و دابەشكردنی بەشەناوخۆییەكان كۆببنەوە.

وتیشی، “لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی خوێندن و هۆكاری نەكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان لە هەندێك زانكۆ و پەیمانگا و كێشەكانی دیكەی خوێندكاران دەكەین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەسەڵات بە زانكۆ و پەیمانگاكان دراوە بۆ كردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، لەسەر ئەو بنمایە بەشێك لە بەشەناوخۆییەكان نەكراونەتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا و توشبوونی بەشێك لە مامۆستاو خوێندكاران تائێستا بەفەرمی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەرێم دەستی پێنەكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا