ئەرجەنتین بەرپرسێکی ئێران تۆمەتبار دەکات بە تاوانێک سێ دەیە پێشتر ئەنجام دراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەرجەنتین ڕایگەیاند کە داوای لە پۆلیسی (ئینتەرپۆل) کردووە کە وەزیری ناوخۆی ئێستای ئێران، ئەحمەد وەحیدی، بە تۆمەتی تێوەگلانی لە بۆردومانەکێدا کە لە ساڵی ١٩٩٤دا ناوەندێکی جوولەکەکانی بوینس ئایرێسی کردە ئامانج، دەستگیر بکات.

وەحیدی له ئێستادا بەشێکه له شاندێکی ئێرانی که سه ردانی پاکستان و سریلانکا دەکات

وه زارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین ڕایگه یاند، وەحیدی له ئێستادا بەشێکه له شاندێکی ئێرانی که سه ردانی پاکستان و سریلانکا دەکات و ئینته ڕپۆلیش له سه ڕ داوای ئه ڕجه نتین ئاگادارییه کی سووری له دژی ده رکردووه .

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرجەنتین داوای لە حکومەتی پاکستان و سریلانکاش کردووە، وەزیری ناوخۆی ئێران دەستگیربکەن و ڕادەستی ئەوانی بکەن.

ڕۆژی 12ی نیسان دادگای ئەرجەنتین ئێرانی بە بەرپرسیار زانی لە دوو هێرشی خوێناوی کە سێ دەیە لەمەوبەر کۆمەڵگەی جولەکەکانی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج.

لە ساڵی 1992 هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بوینس ئایرێس 29 کەس گیانیان لەدەستدا. دوای دوو ساڵ ناوەندی کۆمەڵەی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەرجەنتین لە پایتەختی ئەو وڵاتە لەلایەن بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقەمەنی بۆردومان کرا و بەهۆیەوە ٨٥ کەس کوژران و ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لە سێ دەیە دوای ئەم دوو هێرشە، ژووری دووەمی دادگای تاوانەکانی کاساس لە ئەرجەنتین ئێرانی بە بەرپرسیار زانی و ئێرانی بە “دەوڵەتی تیرۆریستی” ناساند.

هەروەها دادگاکە حزبوڵای لوبنانی تۆمەتبار کرد، هەروەها هێرشەکەی بۆ سەر ناوەندی ئامیا بە خوێناویترین هێرش وەسف کرد لە مێژووی ئەرجەنتیندا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی ئەو کەسانە دەکات کە بەرپرسیارن لەو هێرشەی کە لە ساڵی ١٩٩٤ ناوەندی (AMIA)ی کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا 85 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لەو کەسانەی کە داواکراون “ئەحمەد وەحیدییە، کە لەلایەن دادوەری ئەرجەنتینەوە وەک یەکێک لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە هێرشەکەی سەر سەنتەری ئامیا داواکراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم کەسە لە ئێستادا پۆستی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەدەستەوەیە، هەروەها بەشێکە لە شاندێکی حکومەت کە ئێستا سەردانی پاکستان و سریلانکا دەکەن.

لیوا ئەحمەد وەحیدی لە ساڵی ٢٠٢١ وەک وەزیری ناوخۆ دەستنیشانکرا

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “ئەرجەنتین داوای لە حکومەتەکانی پاکستان و سریلانکا کردووە بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە لەلایەن ئینتەرپۆلەوە دابینکراوە دەستگیری بکەن”.

لیوا ئەحمەد وەحیدی لە ساڵی ٢٠٢١ وەک وەزیری ناوخۆ دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی پێشتر وەزیری بەرگری بووە. کاتێک هێرشی بوینس ئایرێس ڕوویدا، وەحیدی فەرماندەی سوپای قودس بوو، کە یەکەی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بوو.

ئەرجەنتین خاوەنی گەورەترین کۆمەڵگەی جولەکەکانە لە ئەمریکای لاتین کە ژمارەیان نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەسە. هەروەها ئەم وڵاتە بە شوێنی نیشتەجێبوونی پێکهاتە کۆچبەرەکان دادەنرێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتوون، بەتایبەتی لە سوریا و لوبنانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا