ناوەڕۆكی كۆبونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردە شیعەكان

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیكرد لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كە پێكهاتبوون لە نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق.

لەمیانی كۆبوونەیەكدا پرسە سیاسی، ئەمنی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە تاوتوێی دۆخەكە كرا و هەڵوەستەكرا لەسەر پێشهاتەكان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان، بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و لێكنزیكردنەوەی بۆچوونەكان لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی تەوافقی نیشتمانیی خزمەتگوزار كە وەڵامدەرەوەی خواستی ئەمڕۆی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان بێت.

كۆبوونەوە بەوردی هەڵسەنگاندنی بۆ هەڵوێستی لایەنەكانی عێراق و هەرێم كرد، بە خوێندنەوە بۆ ئەگەرەكان و لەبەرچاوگرتنی واقیعی ئەمڕۆی عێراق و پێویستی شەقام، تەئكید لە دروستكردنی تەوافق لەگەڵ هێزە نیشتمانییەكانی تر كرایەوە، لەپێناو پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت بە گوێرەی بنەما یاسایی و دەستوورییەكان و پەنابردن بۆ گفتوگۆ، زمانی دیالۆك و دوركەوتنەوە لە دەمارگیری سیاسی و نەتەوەیی بە رێگاچارەی گەیشتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەقەڵەمدرا.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی سوربوونی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ چارەسەكردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی هەموو قەیرانەكان و رزگاركردنی وڵات لەم دۆخەی تێدایە، بەشێوەیەك ببێتە هۆی تەبایی و برایەتی زیاتر لەنێوان هێزە شیعییەكان، كورد، سونە و هەموو پێكهاتەكانی تر، ئەمەش لەپێناو ئاوەدانی زیاتر و سەقامگیری سیاسی و ئارامی و ئاسایشی زیاتر.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیكردەوە لە پەرۆشی یەكێتی بۆ پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانیی و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی خزمەتگوزار و چاكساز كە خزمەتی زیاتری وڵات و خەڵك بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا