پۆلیسی گەرمیان: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، سێ کەس دەستگیرکران دوای ئەوەی ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە24ی نیسان، پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە،” ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک کە بەپێی مادەی (432) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە لەکاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە ڕووبەڕووی پۆلیس بوەوە و تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوور کردوو بۆقەزای کەلار هەڵهات”.

ئاماژەی بەوەکرد، دواتر لەقەزای کەلاریش لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتن 104 کەلار و بەشی پۆلیسی کەلار تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار، کرد لەئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرن.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا بەپێی مادەکانی (432) و (230) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا