شارەوانی سلێمانی دەربارەی سەگە بێلانەكان بڕیارێكی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو پاراستن و سەلامەتی هاوڵاتییان، دووبارە دەستكراوە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە و گواستنەوەیان بۆ پەناگەیەكی تایبەت لە ڕێگای سلێمانی- عەربەت.

رۆژی دووشەممە 17_10_2022، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: شارەوانیی سلێمانی بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دووبارە دەستیكردووە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە و گواستنەوەیان، بۆ پەناگەیەكی تایبەت لە ڕێگای سلێمانی- عەربەت.

ئەوەشهاتووە، گرتنەبەری ئەم رێكارە یاساییە لەسەر داواكاریی و سكاڵای هاوڵاتییان بووە لە پێناو پاراستن و سەلامەتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا