ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سێ مانگ و نیوی ئەم ساڵدا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزار دەڵێت، ئەو ژمارەیە دڵخۆشکەرە و لە مانگی داهاتووەوە زیاد دەبێت.

بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو رۆژێک دوای جەژن، ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، تەنیا لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوون. ئەو 200 هەزارە لە دوو رۆژی پێش جەژنەوە تاوەکو رۆژێک دوای جەژن هاتوون.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو ژمارەیە “دڵخۆشکەر”ە، بەو پێیەی سێ مانگی یەکەمی ساڵ “وەرزی زێڕین”ی گەشتیاری نییە. دەشڵێت، ئەو ژمارەیە تەنیا گەشتیارانی بیانی دەگرێتەوە، نەوەک ئەو هاووڵاتییانەی چوونەتە سەیرانگاکانی پارێزگاکانی دیکە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان وتی، وەرزی زێڕینی گەشتیاری بە دیاریکراوی لە کۆتاییەکانی مانگی ئایارەوە دەستپێدەکات و ئەو کات ژمارەی گەشتیاران بە شێوەیەکی “دراماتیکی” زیاد دەکات، بەتایبەتی کە پشووی هاوین دەستپێدەکات.

بە گوێرەی ئاماری فەرمی، ساڵی رابردوو 7 ملیۆن و 279 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا