سوپای پاسداران: گورزی توند بۆ ئەمریكا بەڕێوەیە

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی توند ئاڕاستەی ئەمریكا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات لە ساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانیدا تۆڵەی كوشتنەكەی دەكەنەوە، هەروەها جەخت لەوەدەكاتەوە گورزی توند بۆ ئەمریكا بەڕێوەیە.

محەمەد حیجازی جێگری ئیسماعیل قائانی رایگەیاندووە، دەبێت لە هەلومەرجێكی گونجاودا تۆڵەی كوشتنی قاسم سلێمانی لەو كەسانە بكرێتەوە كە ئەو كارەیان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كات و شوێنی تۆڵەكردنەوەكە جیاوازەو چەندین گورزی توند بۆ ئەمریكا بەڕێوەیە.

وتیشی، “جگە لە هێرشكردنە سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە عێراق، گورزی دیكە بۆ ئەمریكا بەرێوەیەو دەمانەوێت ئەمریكا لە ناوچەكە دەربكەین”.

رۆژی سێی مانگی یەكی ئەمساڵ لە هێرشێكی فڕۆكەوانی ئەمریكادا هەریەكە لەقاسم سلێمانی بەرپرسی فەرماندەیی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەوبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا