پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی دوو جۆری رۆن به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندرووست له شوێنێكی نه‌شیاودا و فرۆشتنه‌وه‌ی به نرخی جۆره رۆنێك كه خواستی زۆری له‌سه‌رە، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك زۆر رۆندا ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 22ی نیسان، له راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی دا هاتووه: له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییان و دوای به‌دواداچوون بۆ ته‌زویركردنی جۆره رۆنێك كه له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه خواستی له‌سه‌ره، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كی گوڵه‌باخی نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر رۆندا گرت.
ئاشکرایکرد، له‌كاتی پشكنین بۆ شوێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه هیچ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندرووستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردنی تێدا نه‌بووه، هه‌روه‌ك تانكی سه‌ربانی بۆ تێكه‌ڵكردنی دوو جۆر رۆن به‌كارهێناوه.
هەروەها ده‌ست به‌سه‌ر چەندین مۆر و ئامێری درووست‌کردنی بەروار و لەیبڵی بەکارنەهاتوو و پرنتەرو ئامێری کەپسکردنی سەری دەبەو چەندین دەبەو مەنجەڵی فافۆندا گیراوه، كه له كاره‌كه‌یدا به‌كاری هێناوه.
باس لەوەش کراوە ئه‌و رۆنه درووستكراوە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌كارهێنانه‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه، هاوكات به‌رواری نوێی له‌سه‌ر چاپكراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای بازرگانی، فێڵكردنه له هاوڵاتییان.
راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، دۆسییه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئابوری كراوه و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه و روبه‌ڕوی رێكاری یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه.