ئێران بەڕێپێدانی ئەمریکا بۆماوەی 120 رۆژی دیکە کارەبا بە عێراق دەفرۆشێت

پۆڵەتیک پرێس:

رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “ئەمریکا رێگەیداوە بە عێراق بۆماوەی 120 رۆژ کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بکات”.

رۆژنامەی واشنتۆن فری بیکن لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وردە وردە دەستبەرداری سزاکانی سەر ئێران بووە لەبارەی فرۆشتنی کارەبا بە عێراق”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەم هەفتەیە دیالۆگی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ڤیێنا دەستیپێکردەوە و ئێرانیش سوورە لەسەر ئەوەی ئەمریکا هەموو ئەو سزا ئابوورییانە لەسەر ئێران لابەرێت کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندی.

بەپێی لێبوردنەکەی ئەمریکا، رێگە بە ئێران دەدرێت بۆماوەی 120 رۆژ بەبێ سزا کارەبا بە عێراق بفرۆشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا