دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بەم جۆرەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

دەستەی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، رۆژی دووشەممە (22ی نیسانی 2024)، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ کەمێک باران بارین و هەورە تریشقە لەکاتەکانی نیوەڕۆ.

هەروەها دەشڵێت، پلەکانی گەرما لەمڕۆدا بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ

کەشناسیی هەرێم ئەوەشی ئاشکراکرد، رۆژی سێشەممە (23ی نیسان) ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی سێشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆک :28
زاخۆ : 28
هەڵەبجە : 27
کەرکوک : 30
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 33

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا