خۆپیشاندان لە هەولێر بەردەوامە و ناڕەزایەتییەکان گەیشتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خاوەن زەوی و موڵکەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی گەیشتنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “بەشی هەرە زۆری خۆپیشاندەران داوا دەکەن ئەو بەڵێنانەی کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ساڵێک پێش ئێستا بە خاوەن زەوییەکانی داوە جێبەجێ بکرێن”.

ڕۆژی 12ی ئایاری 2021 سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی کرد و بەڵێنی جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریی بە خاوەن زەوییەکان دا.

لەوبارەیەوە خۆپیشاندەران دەڵێن، “تا ئێستا ئەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون و تەنیا زبڵ و خاشاک لە زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک پاککراوەتەوە”.

ئەوەشیان خستەڕوو، “لە 2010وە چاوەڕێی خزمەتگوزاری دەکەین، ئەوەی داوای دەکەین تەنیا ڕێپێدان و خزمەتگوزاریمان پێبدەن ئێمە خۆمان یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خۆمان دروست دەکەین”.

ئەوەش لەکاتێکدایە خاوەن زەوییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک زیاتر لە 10 ساڵە چاوەڕێن خزمەتگوزاریان بۆ بچێت و لانیکەم ڕێگەپێدانیان پێبدرێت، بەڵام تا ئێستا کەس داواکارییەکانیانی جێبەجێ نەکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا