بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و نرخی دۆلار لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بەرزیدایە

ئەمڕۆ دووشەممە15ی  نیسان، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 850 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەکاتێکدا، بڕیارە ئەمڕۆ سودانی و جۆ بایدن لە واشنتن کۆببنەوە، لەدوای ڕاگەیاندنی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ ئەمریکا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاوو ڕووی لە دابەزین کرد، بەڵام چەند ڕۆژێکە جارێکی دیکە بەرزبووەتەوە.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ،  بڕی 273,786,053 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 263,506,053 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 10,280,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا