هاتوچۆی سلێمانی ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژن بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی، رووداوەکانی هاتوچۆ و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە رووداوەکانی هاتوچۆ لە سێ‌ رۆژی جەژندا دەخاتەڕوو.

بەهمەن عەبدوڵلا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە پۆلەتیك پرێسی راگەیاند، لە سێ‌ رۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا ( 8 ) روداوی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی رویداوە، كە بەهۆیەوە (21) هاووڵاتی بریندار بوون و (1) یەك هاووڵاتیش گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوون لە هەرێی كوردستان و جیهانیش  دادەنرێت و هەندێک جار کەمئەندامبوونی لێدەکەوێتەوە، بە بەردەوامیش بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ لە شارەكانی هەرێمی كوردستان داوا لە شوفێران دەکەن زیاتر پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ و خێرایی دیاریکراوی شەقامەكان ببن و لەو خێراییەی بۆیان دیاریكراوە زیاتر خێرا نەبن و لەکاتی شۆفیریکردندا مۆبایل بەکارنەهێنن، لەبەرامبەردا بەشێک لە شۆفێران باس لە خراپی رێگاو بانەکان دەکەن کە هۆكارن بۆ روداوی هاتوچۆ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا