پشتیوان سادق: دوای جەژن وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەدوای جەژنی رەمەزان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەدەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە10ی نیسان، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” مووچە مافێکی سروشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە و ئاگاری ئەوەم، کە لەدوای جەژنی رەمەزان وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مانگی نیسان(4) ئامادەدەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەڵێندراوە کێشە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستنەکرێت و فەرمانبەران لەوادەی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.

لەکاتێکدا، ڕۆژی دووشەممە8ی نیسان، کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا