پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە 30 ملیۆن دینار و 6800 دۆلاری دزیبوو

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕی 30 ملیۆن دینار و شەش هەزار و 800 دۆلاری لە هاوڵاتییەک دزیبوو.

رۆژی یەکشەممە (7ـی نیسانی 2024)، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لەماڵەکەیدا بڕی 30 ملیۆن دینارو 6800 دۆلاری لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت.

ئاماژە بەوەدەدات، هەروەها توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەداو دوای ڕێکارە یاساییەکان و لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکەوە زانیاریی ئاشکرادەکات و دەڵێت، “تۆمەتبار (ئـ، ت، س) لەدایکبووی 1988 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.

May be an image of 1 person, money and text that says 'SULAYM ANIYA POLICE POL'
وێنەی تۆمەتبار کە لەلایەن راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانییەوە بڵاوکراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا