پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس کاتژمێرێک پێش ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و جەختیان لە خێراکردنی هەنگاوەکان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە.
لە میانی پەیوەندییەکەیاندا ڕێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەی سێ قۆڵی هاوپەیمانێتیەکەی نێوان بارزانی و سەدر و حەلبووسی لەسەر ئاستی باڵا و بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی تایبەت بە پۆڵەتیک پرێسی وت، “مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەچێتە نەجەف بۆ بینی موقتەدا سەدر”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، موقتەدا سەدر سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بەبێ بەشداری نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە پێشتر دوو جار وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستبەکار بووە، ئەم خواستەی سەدریش لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە ڕەتدەکرێتەوە و ئەوان دەیانەوێت حکومەت بە ڕێککەوتن پێکبهێنرێت.