لیستی مووچەی مانگی سێ راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند و بەگوێرەی خشتەکە، بە سێ رۆژ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.

بەگوێرەی خشتە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار/3، رۆژی شەممە 6ـی نیسان، بە وەزارەتەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستیی تایبەتەکان، خانەنشینی شارستانی‌‌و خانەنشینی پێشمەرگە دەستپێدەکات و رۆژی دووشەممە و پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

 

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەگەر پارەدارکردنی حکومەتی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا بێت، ئەوا خشتەی مووچەی مانگی ئاداریش گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

رۆژی پێنجشەممە رێكکەوتی 4ـی نیسان، وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوی خەرجکردنی بڕی 952 ملیار دیناری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی بانکی ناوەندیی عێراق کرد و بڕیارە بە چەند گوژمەیەک پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا