بەرپرسێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ئەو بەرپرسەی کە پارەی بەسەر کەس و کارو خێزانەکانی داعشدا دابەش دەکرد دەستگیر کرا.

شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ئەنجامدرا بەپێی زانیارییە وردەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری.

دەزگا هەواڵگرییەکان توانیان زانیارییەکان، سەبارەت بەو بەرپرسەی پارەی بەسەر خێزانی داعشدا دابەش دەکرد پشتڕاست کردەوە، توانیان لە کەرکوک دەستگیری بکەن.

لە ئێستاشدا، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریەوە داواکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا