پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی دووی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، رۆژی چوارشەممە (3-4-2024)، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 352 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی دووی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەی کوردستان و پارەکە ئەمڕۆ دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەغدا لەسەر بنەمای کۆدی بایۆمەتری کە پێشتر لە رێککەوتنی هەردوو سەرۆکوەزیران جێکرابوویەوە، ئەو بڕە پارەیە خەرجدەکات و هیچ لیستێکی دەزگا ئەمنییەکان لەلایەن هەرێمەوە بە بەغدا نەدراوە.