پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات، سەبارەت بە سەرهەڵدانی گۆڕاوێکی دیکەی کۆرۆنا.
تیدرۆس گیبریسوس، بهڕێوهبهری رێكخراوی تهندروستی جیهانی هۆشداری دەدات سەبارەت بە سهرههڵدانی گۆڕاوێكی دیکەی كۆرۆنا، ئاماژە بەوەش دەدات مهترسییهكی زۆر لەسەر تەواوی جیهان دروست دەکات.
گیبریسوس، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلۆڤاکیا وتی، ئەو ڤاکسینانەی لە ئێستادا بەردەستن کاریگەرییان نابێت بۆ کۆرۆنای گۆڕاوی نوێ.
لە سەرەتای دروستبوونیەوە تاوەکو ئێستا ژمارەی گیان لە دەست دان بەهۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گەیشتۆتە سەدان ملیۆن کەس، هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەدا ماوەی مانگێکە ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم بووەتە سفر.