تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، سبەینێ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان و لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە27ی ئادار، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،” سبەینێ پێنجشەممە28ی ئادار، دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان و لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتایی دەوامی فەرمی سبەینێ پێنجشەممە دوا وادەیە بۆ ناوی کاندیدان و لیست و هاپەیمانێتییەکان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی کوردستان بکەن و درێژناکرێتەوە.

لەکاتێکدا، بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا