گەنجێکی عێراقی پاش وەستانی دڵی بۆ ماوەی 30 خولەک ژیانی بۆ گەڕایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش ئەوەی گەنجێک بۆ ماوەی 30 خولەک دڵی لە لێدان دەکەوێت، بە هەوڵی پزیشکانی نەخۆشخانەکە دووبارە ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە.

وەزارەتی تەندرووستیی عێراق رایگەیاند، تیمێکی پزیشکان و یاریدەدەرانی پزیشکی لە نەخۆشخانەی حەمزە لە پارێزگای دیوانییە، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵانیان لە مردن رزگارکرد پاش ئەوەی “دڵی گەنجەکە بۆ ماوەی زیاتر لە 30 خولەک لە لێدان کەوتبوو”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەگەڵ گەیشتنی نەخۆشەکە “دەستبەجێ فریاگوزرایی سەرەتایی لەرێگەی شێلانی سنگ و بووژاندنەوەی دڵ (CPR) و تەزووی کارەباوە بۆ نەخۆشەکە ئەنجامدرا و سەرەنجام خۆشبەختانە تواندرا لێدانی دڵ و هەناسەدان بۆ نەخۆشەکە بگەڕێتەوە، پاشان رەوانەی نەخۆشخانەی دیوانییە کراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا