یاسای نەوت و گاز ڕەوانەی ئەنجومەنی شورا کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە17ی تەمموز، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای نەوت و گازی ڕەوانەی ئەنجومەنی شورا کردووە.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،” بۆئەوەی توێژینەوەی لەسەر بکرێت و گفتوگۆ لەبارەی دەستووریبوونی ئەو گۆڕانکاریانەی لە یاساکەدا کراوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یاسای نەوت و گازی ڕەوانەی ئەنجومەنی شورا کردووە”.

ڕوونیکردەوە، لە ئەنجومەنی شورا گفتوگۆ لەبارەی دەستوریبوونی ئەو گۆڕانکاریانەی یاسای نەوت و گاز دەکرێت، کە لە بڕگە و ماددەکانیدا کراوە.

جەختیکردەوە، دوای تەواوبوونی یاساکە لە ئەنجومەنی شورا دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوت، بۆئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتە دەنگدانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا