گۆڕان لە شێوازی دابەشكردنی كورسییەكانی سلێمانی ناڕازییە

پۆڵەتیك پرێس

ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان نیگەرانە لە شێوازی دابەشكردنی كورسی بازنەكانی پارێزگای سلێمانی و پێیوایە ناعەدالەتی تێدا كراوە.

یاسین حەمە عەلی سەرپەرشتیاری ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ناعەدالەتی لە دابەشكردنی كورسییەكانی هەر دوو بازنەی یەك و دوو لە پارێزگای سلێمانی كراوە، چونكە دەنگدەرانی بازنەی دوو مافیان خوراوەو ئەو بازنەیە فراوانترە و 70 هەزار دەنگدەری لە بازنەی یەك زیاترە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو بازنەی دوو چوار كورسی بۆ دابنرایە، نەك بازنەی یەك.

وتیشی، “بەدواداچون دەكەین بزانین ئەم گۆڕانكارییە لەرێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە كراوە، ئەگەر وابێت هەڵەیەكی گەورەیە، ئەگەر لە پەرلەمانی عێراقیشەوە ئەم كارە كرابێت جێگای پرسیارە و دەبێت بەدواداچوونی بۆ بكرێت”.

بەپێی دوایین داتای كۆمسیۆن بازنەی (یەك) سنوری (باكورو رۆژهەڵاتی قەزای ناوەندی سلێمانی، قەزای شارباژێڕو ناحیەكانی، قەزای ماوەت و ناحیەكانی) لەخۆدەگرێت ژمارەی دەنگدەرانیشی زیاترە لە 273 هەزار دەنگدەرو چوار كورسی بۆ دانراوە.

لەبەرانبەریشدا بازنەی دوو سنوری (باشورو رۆژئاوای قەزای ناوەندی سلێمانی، ناحیەی بازیان و عەربەت، قەزای قەرەداغ) لەخۆدەگرێت ژمارەی دەنگدەرانی ئەو بازنەیە زیاتر لە 341 هەزار دەنگدەرەو سێ كورسی بۆ دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا